Jump to content

قانع و کەرەکەی

From Wikisource
قانع و کەرەکەی (1950)
by قانع
307288قانع و کەرەکەی1950قانع
کەرێکم بوو چ کەر؟ وەک با و بۆران کەرێکم بوو چ کەر؟ بارکێشی دەوران
کەرێکم بوو چ کەر؟ چەشنی سەیارە کەرێکم بوو چ کەر؟ وەک شێری مەیدان
کەری نووحی نەبی، باپیری ئەم بوو لەگەڵ گوێدرێژی عیسا، خاڵ و خوارزان
بە لاشە بەرز و زک ئەستوور و سەر زل کەفەڵ گورج و پەراسوو چیخ و گوێ پان
شەقاودار و دوو شانە بەرز و مل قنج کلک شۆڕ و سپی تووک و قەوی دان
لە کەوشی سم هەتا لاری ڕەفیسگەی خەتێکی موسستەقیم بە کەسر و نوقسان
شەوێ پێم وت: چلۆنی یاری دێرین؟ ئەوا سەرما بزووت، دەستم بە دامان
ئیتر زستان و کاتی دار کێشانە وەکوو ساڵانی پێشوو بێرە جەولان
نە نانم هەس، نە شەکرم هەس، نە چایی نە بەرگی خۆم و ژینی باقی خێزان
هەموو، هەر چاوەڕوانی هیمەتی تۆین بنرکێنە بە بارۆ و بێیتە مەیدان
وەڵامی کەرە شین:
وتی: قانع! ئەسەف بۆ بێ حەیاییت حەیا زۆر خۆشە بۆ پیاوی بەویژدان
بە کام جێ؟ کام گەوڕ؟ کام ناڵ و بزمار بە کام ڕەشوە و جل و جلبەند و کورتان؟
ئەمە چل ساڵە من بارکێشی ئێوەم بە خەو نەمدی جەواڵی ئاڵف و دان!
وەسای ناڵبەندی من، وەک تەیری عەنقا نەبینراوە، لە ڕووی دەورانی دەوران
بە ئەو ناڵە قەسەم، نەتدا لە ژێر پێم بە ئەو جۆیە قەسەم، نەمنایە ژێر دان!
قەسەم بەو گازە نەمدیوە بە عومرم بە ئەو چەکوشە، کە نەمدی مەر لە لێدان
ئەبێ خێرم نەبێ غەیری زەڕە زەڕ ئەگەر وردیشی کەی ئەعزام بە گۆچان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).