قانع پارە بە فایز لە مام حاجی وەرئەگرێت
Appearance
قانع: | |
مام حاجی قوربان پارەم لازمە | بۆ چاپی کتێب عەزمم جازمە |
بیستوومە کە تۆیش خاوەنی پارەی | پشت و کۆمەکی کز و ئاوارەی |
حاجی حەرەمەین، ئەولیائوڵڵای | شارەزای شەرع و هەم کەلاموڵڵای |
زیادە لە حاجی، سۆفی شێخانی | سیواک و خەتمە و ئەهلی ئیمانی |
کەشیدەی سەرت لە دوور دیارە | وەکوو کەمەری ناوقەد منارە |
پەنجا دینارم پارە پێ ئەوێ | ئەگەر نەمدەیتێ پەکم ئەکەوێ |
ئەمە بە سێ جۆر خزمەتە بۆ تۆ | خووا ئەتبەخشێ بەبێ گوفتوگۆ |
یەک چاپی کوردی کە زمانی تۆیە | هۆزی بێ زمان هەر ڕەنجەڕویە |
دووهەمیان حاجی بۆ سوودی منە | کە شادی دۆس و خەمی دوژمنە |
سێهەمیان حاجی سوودی پارەکەت | ڕووناکی دڵەی پڕ لە ژارەکەت |
وەڵام مام حاجی: | |
شێخ مەلا قانع دەرەلنگ دڕاو | تەمەن ڕابوردوو، پیر و داوەشاو |
مەیکە بە گوریس، درێژەی ناوێ | هەروا ناتدەمێ بە وادەی تاوێ |
بەو بەیتوڵڵایە کە چوومە ناوی | بێ فایز نایدەم ئەگەر خنکاوی |
بە قوڵفی کەعبە، بە بیری زەمزەم | بە حەج و عەمڕە، لە زۆر تا بە کەم |
بێ فایز پارەم بە کەس نەداوە | فێڵ و تەڵەکەت بنێ بەو لاوە |
سێ شەرتی هەیە پارە لە لای من | یەک ناوم نەبەی لای دۆس و دوژمن |
دووهەم فاییزە دە بە چوارە | گشت کەس ئەزانێ مەشووری شاره |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|