Jump to content

قوربانی ڕوخت بم کە شکستی بە قەمەر دا

From Wikisource
قوربانی ڕوخت بم کە شکستی بە قەمەر دا (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310544قوربانی ڕوخت بم کە شکستی بە قەمەر دا1918تاھیر بەگی جاف
قوربانی ڕوخت بم کە شکستی بە قەمەر دا حەیرانی لەبت بم کە ڕەواجی بە شەکەر دا
هەر لەحزە ئەدەی وەعدەیی وەسڵ و نییە ئەسڵی کارت وەکوو دونیایە هەر ئەمڕۆیە بە فەردا
مەقسوودی لەسەر کوشتنی عوششاقی زەعیفە وەختێ کە دەکا خەنجەری تیژی بە کەمەردا
هەرچەندە دەکەم سەعی، لە بەر خوێنی سریشکم خاکێ نییە بیکەم بە هەوەس گاهێ بە سەر دا
ناحەق نییە ناوەستێ ئەگەر پردی تەحەممول سیروانی سریشکم کە ئەکا هاژە لە سەردا
دڵ ڕۆییوە قوربان لە وجوودم بە خەیاڵات دایم لە سەفەردایە ئەگەرچی لە حەزەردا
مەیلت هەیە تاهیر کە بپرسی لە برینم بڕوانە کە ئەو شۆخە چ تیری لە جگەر دا


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.