قیبلەکەم حوورم ئیمانم دینم
Appearance
قیبلەکەم، حوورم، ئیمانم، دینم | مایە و دەسمایەی دووکانچەی ژینم |
ئاروام، ئازیزم، نووری بیناییم | تاجم، دێهیمیم، کەوکەبەی شادیم |
هێز و تواناییی دڵەی زام گرتەم | دەوای ئەوگاری جەستەکەی خەستەم |
جەلای بینایی و شیفای دەوای دەرد | تەسکین کەرەی هەناسانی سەرد |
بەو دیدەی سیای مەستی خومارت | بەو شوعلەی ڕەخشان نووری ڕوخسارت |
بەو ئەبرۆی هیلال کەچی خەمیدە | بەو خاڵ سینەی هیچ کەس نەدیدە |
بەو چین پەرچەم لوولوەردەی سێوەنگ | وە ورشە و پرشەی لێوی غونچە ڕەنگ |
قەسەم وە ئەڵماس تۆی گوارەیی زەرد | ئاوێزان وە بان بلووری بێگەرد |
جەو ساوە دیدەم بڕیاگم جە تۆ | زایەڵەم گەرمەن شەوان تا وە ڕۆ |
سەر تا پای ئازام مەگریووم چون شەمع | ئامانەن ئامان نووری دیدەکەم |
بکەرۆ دەوای زامدارییی دڵ | مینە وەی ئێشۆ یانەش بۆ وە گڵ |
1939/11/5
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|