Jump to content

قەددی شەنگ و شۆخ ئەگەر بێ سەروی بوستانی تووە

From Wikisource
قەددی شەنگ و شۆخ ئەگەر بێ سەروی بوستانی تووە (1942)
by سافیی ھیرانی
309546قەددی شەنگ و شۆخ ئەگەر بێ سەروی بوستانی تووە1942سافیی ھیرانی
قەددی شەنگ و شۆخ ئەگەر بێ سەروی بوستانی تووە باغی سێو و خۆخ ئەگەر بێ نەوگوڵستانی تووە
زینەتی غیلمان و حۆری حوسنی تۆیە دڵبەرم «جەنەتولمەئوا» ئەگەر بێ تاقی ئەیوانی تووە
وا کە «مەولا» وەسفی تۆی کرد وا بە «لەولا» ڕووحەکەم عالەم و ئادەم چ یارای سەناخوانی تووە
ئاسمان حەسرەت لە بۆ عەرزی دەکێشێ دائیما چونکی بورجی ڕۆژ و مەهـ، چاکی گریبانی تووە
سیڕڕی «سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى» نیشانەی شاهیتە توڕڕەیی خەتمی ڕیساڵەت مۆری فەرمانی تووە
ڕازی «لي وقت مع الله» خاسی تۆیە ئەی حەبیب عاسیان بۆیە ئومێدی حەشر و میزانی تووە
خاکی ژێری نەعلەکانت کوحلی «ما زاغ البصر» تووتیای چەشمی بەسیرەت گەردی دامانی تووە
خەلقی ئەڕواحی هەموو عالەم نەتیجەی حوبی تۆن ئەی هەموو ئەڕواحی عالەم بی بە قوربانی تووە
سافی بێ سەرمایەیی تەقوا لە کونجی موفلیسی چاوەنۆڕی گەنجی لوتف و نەقدی ئیحسانی تووە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).