Jump to content

قەڵاچۆی دوژمن

From Wikisource
قەڵاچۆی دوژمن (1965)
by قانع
306754قەڵاچۆی دوژمن1965قانع
با هەموو جووتیار و پاڵە و ڕەنجبەران یەک گرن تا دەبنە هێز و پشتیوان
هەڵگرن یەکسەر دروشمی هاوبەشی بێ جیاوازی لەسەر ڕەمز و نیشان
هەڵگرن پاچ و چەک و بێڵ و قەڵەم هەر لە ڕۆشنبیر هەتا شوان و سەپان
هەڵتەکێنن ئەم نیزامە بۆگەنە دابڕێژن کۆشکی یەکسانی ژیان
تێکی بشکێنن وزە و ئامانجی بەگ تەفروتوون کەن، ڕیشەکێش کەن میر و خان
کاکی کۆلاک دەس لە گەردن هەڵبەسێ تا بڵێن: ها یەکیەتی دەستی شکان
ئەرز و ئاو بۆ چینی جووتیاری هەژار بەرهەمی نۆش کا وەکوو نۆشی گیان
ئێوە شۆڕشگێڕ بن پێشڕەوتان هەیە یەکیەتی چەن کۆشکی شاهانەی ڕمان
کۆمەڵی سۆشیالیزم بنیان بنێن تاوەکوو ببنە نموونە بۆ جیهان
کۆمەڵێک بن پڕ لە بڕوا و یەکیەتی ئاگرێک بن بۆ گیانی زاڵمان
نۆکەر و سەرمایەداری چاوچنۆک شاربەدەر کەن، دەربەدەر کەن بێ وچان
ئەوکەسەی خوێنی ئەنۆشین وەک شەراب سەرنیگون کەن، بیکەنە پەندی زەمان
قەت لە باڕووت و گولە و شەستیر و خوێن سڵ نەکەن تا ئەچنە هەوارگەی گەلان
ئێوە بنچینە و بناغەی کۆمەڵن نەزری شانی ئێوەیە ئەرکی ژیان
تێخرۆشن، تێبکۆشن، کۆڵ نەدەن تا بە زۆر بیهێننە دەس مافی ڕەوان
نووکی پاچ و بیری ورد و هێزی لەش ببنە بورکانێک لە گیانی دوژمنان
ڕێکی خەن یاسا و نیزامی هاوبەشی با بڕووخێ شاە و تەختی خائینان
بەگلەر و سەرمایەدار و خان و میر پەت بکەن ڕایانبکێشن بۆ نەمان
ئەو حەلەی کاتێ وڵات ڕزگاری بوو پیاو و ژن، پیر و جوانتان شان بە شان
هەوڵ بدەن بۆ ئاوەدانی و مەعریفەت تاکوو بێنە ڕیزی پێشکەوتووی جیهان
ئەودەمەش ڕۆڵەی پرۆلیتاری کورد دەبنە ڕابەر بۆ وڵاتی کوردسان
کاشکی یاسایەکی تازەم ئەدی پڕ لە سوود بێ بۆ گەل و بۆ نیشتمان
چارەنووست خۆت ئەبێ دیاری بکەی نەک تەمایەر بی کە بۆت کەن هەندەران
قانعا سا تۆش لەگەڵ لاوانی کورد ڕوو کەنە مەیدان وەکوو شێری ژیان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).