قەڵەم بنووسە بە خوێنی دڵم
Appearance
شیوەن بۆ «ئافتاو»ی کچی و «حەمە»ی کوڕی. حەمە لە ١٦/٤/١٩٦٣ مرد و ئافتاویش لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا لە ساڵی ١٩٦٣ مرد.
قەڵەم بنووسە بە خوێنی دڵم | مێژووی شیوەنی دوو غونچەی گوڵم |
ئەیڕۆ کوا «حەمە» پشتی شکانم | ئەیڕۆ بۆ «ئافتاو» جەرگی سووتانم |
ئەیڕۆ بۆ حەمە جێی گشت کەسم | قووەتی ئەژنۆ و شمشێری دەسم |
ئەیڕۆ بۆ ئافتاو ئەو شۆخ و شەنگە | ئەو سەروی سالار ئەو گوڵباغ ڕەنگە |
ئەیڕۆمەن حەمەی جوانەمەرگم ڕۆ | برای ئافتاو گیان بەنی جەرگم ڕۆ |
ئەیڕۆ بۆ ئافتاو ئەو خەڵفی ساوە | ئەو باڵا عەرعەر ئەو هەڵۆ چاوە |
ئەی دڵ بێ قڵپەی خوێناو بڕێژە | لێل من وە شیوەن وەم زوانە بێژە |
یا خوا کەس وەک من ئاخر شەڕ نەوێ | نائومێد لە دوو سەروی تەڕ نەوێ |
حەمە وە پانی توێڵە پانەکەت | ئافتاو وە بەژنی باڵا جوانەکەت |
سەرتا پای باڵام بووگە وە قەقنەس | شینی ئێوەمەن تا ئاخر نەفەس |
حەمە وە بازی چاوە بازەکەت | ئافتاو وە نازی خاڵە تازەکەت |
پەڕەی جەرگەکەم پڕ لە خوێناوە | یەک یەک گیان و دڵ وەک شەم تاویاوە |
ئەیڕۆ دوو غونچەی بۆی دەماغم ڕۆ | دوو وەلەد ئاهووی سەر پاییزم ڕۆ |
دوو نووری دیدە دوو ئازیزم ڕۆ | |
ئەیرۆ بۆ حەمە مایەی جوانیم | ئەیڕۆ بۆ ئافتاو گوڵی زینگانیم |
یا خوا کەس وەک من نەوێ سیابەخت | تل نەدا وە دەم جووتێ زامی سەخت |
یا خوا کەس وەک من سوێی نەوێتەوە | زامی دوو زامەی نەکولێتەوە |
کەس کوڕی نەمرێ وە جوانەمەرگی | دوو گوللەی بڕناو نەدا لە جەرگی |
بۆ ئەوەی دایم نەچێت لە بیرم | بە سۆ بێت زامی پڕ لە تەئسیرم |
دایم خوێنرێژ بێ زامانی سەختم | کۆچی دواڕۆژی حەمەی بەدبەختم |
بە میلادی بۆ مێژووی سەفەری | غونچەی گوڵ شەنم بڕا ئەڵوەری |
«حەمە» تەمموز ڕۆژ تشرینی سانی | هەر ئەو ساڵ «ئافتاو» مرد بە جوانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|