لام وایە ئیتر دونیا ئاخرە
Appearance
لام وایە ئیتر دونیا ئاخرە | نیشانەکانی یەک یەک زاهیرە |
ئیمان بووەتە پشکۆی ئاگرێ | هیچ کەس ناتوانێ لە دڵا ڕایگرێ |
بە جارێ برا لە برا بڕاوە | ئەولاد لە باوکی خۆی وەرگەڕاوە |
فیتنە و درۆزن باویان سەندووە | تۆوی فەساد و شەڕیان چاندووە |
دڵی کەس لەگەڵ کەسدا پاک نییە | لە گەورە شەرم و لە خوا باک نییە |
ئەسناف ئینسانی ناوە بە لاوە | حوققەی ڕاست لە لای کەسیان نەماوە |
سەنگی کێشانە، هەمووی هەر سەنگە | «بازاڕ ئاغاسی»ش لێیان بێدەنگە |
یەک بە دەی جاران ئەرزاق ئەفرۆشن | بۆیان هەڵکەوێ نێریش ئەدۆشن |
هاکا ئیسرافیل سووری خۆی لێدا | دنیا گیانداری نامێنێ تێدا |
ئەوسا پارە و مۆلک بە جێ ئەمێنێ | «مەڕنەمووکە»یش گورز ڕادەوەشێنێ |
ماڵ و دەوڵەتیان بۆ بار ناکرێ | پەشیمانی و داد کەڵکیان ناگرێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 990
1949/12/01
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|