لایێکم ئاگر لایێکم ئاوە
Appearance
لایێکم ئاگر لایێکم ئاوە | خاکم تۆز ئەکا بە ڕەشەباوە |
خۆزگە چارێکی ڕەشەبا ئەکرا | یا هیچ نەبوایە فیشاڵ دوای ئەبڕا |
پڕۆپاگەندە فیشاڵی ناوە | دەمێکە لەناو ئێمەدا باوە |
ئێستا دەست، دەستی دەست بە کێردییە | بۆیە هەڕەشە نیوەی مێردییە |
بە کێردەکولە هاڕوون لەناو چوو | وەک تڕی بن گۆم دەنگێکی نەبوو |
پارەداری ڕژد ئەزانی چۆنە؟ | تڕی بێدەنگە و تسی بێ بۆنە |
خۆزگە ئەمزانی ئەوانەی نایخۆن | بۆ مێردی ژنی جێ دێڵن ئەڕۆن |
لە قەبرەکەوە ئەیدی بە چاوان | بە پارەکەی ئەو ئاهەنگی لاوان |
ئەوەیش کە لە ڕێی خوادا ئەیبەخشێ | بە هەموو هێزی دەوران نالەخشێ |
چرووکی و بەخشین بە خواستی خوایە | هەر چۆنێ قیسمەت داینابێ وایە |
کە ماڵی خۆیان ناخورێ بۆیان | قەمتەر کراون بە لغاوی شەیتان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 877
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|