Jump to content

لەتاوی ئاوری دووری هەمیشە سینە بوریانە

From Wikisource
لەتاوی ئاوری دووری هەمیشە سینە بوریانە (1942)
by سافیی ھیرانی
309490لەتاوی ئاوری دووری هەمیشە سینە بوریانە1942سافیی ھیرانی
لەتاوی ئاوری دووری هەمیشە سینە بوریانە لە عەشقی چاوی مەخمووری بە دائیم دیدە گریانە
چ لێ بکەم نەقدەکەی ڕووحم نەبێتە سەرفی ڕێی قاسید خەبەر بێنێ بڵێ بۆ کوشتنت یار دێتە ئێرانە
بە یادی چاوەکانی بوو کە دڵ شەیدایی بۆ ڕوودا لە قەیدی زولفەکانی وا ئەسیری حەپس و زیندانە
شفایی زەخمەکەی دووریم بە غەیری یار بە کەس نایێ چ یارای عەقلی ئەفلاتوون، چ جێگەی فیکری لوقمانە
تەحەیور مام چلۆن ڕێگەی درا زولفی لەسەر عارز نە جێگەی کافرە جەننەت، خیلافی شەرع و قورئانە
لەسەر سەفحەی جەمالی یار بە خەتتی زولفی نوسرا بوو لە ڕێی عەشقا موسوڵمان کافرە، کافر موسوڵمانە
عەجائیب خاتەمێکە لەعلی لێوی یارەکەم بۆیێ لە دەرگانەی سولەیمان ئاسەفە، ئاسەف سولەیمانە
ئومێدی زۆر هەیە سافی نەجاتی بێ لە غەم چونکە دەلیل مەولا وو ئەحمەد یاوەر و یار بازی گەیلانە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).