لەتاوی عەشقی نەوجوانانە وا تەرکی دیارم کرد
Appearance
لەتاوی عەشقی نەوجوانانە وا تەرکی دیارم کرد | سەبەب ناچارییە وا کونجی خەڵوەت ئیختیارم کرد |
بەسە بولبول مەناڵە، ناڵە بۆت نابەخشێ تەئسیرێ | منیش وەک تۆ بۆ گوڵڕوویێ دەمێکە ئینتیزارم کرد |
هەتاکوو ئێستە نەمزانی بەری داری عەشق تاڵە | لە بێعەقڵیمەوە بێ تەجروبە وا زەهری مارم کرد |
لەتاو دەردی فیراق شەرتە ئیتر شەرتم بچێتە سەر | لە بازاڕی عەشق لادەم، ئەوا قەول و قەرارم کرد |
هەرچیم بوو سەرف کرا یەکجار لەڕێگەی عەشقبازیدا | دڵ و دین مابوو لام تەنها ئەویش قوربانی یارم کرد |
نفووزی فکر و هۆشم بوو کە سەرفی ڕووی جوانان کەم | ڕەواجی سککەی قەڵبە و لە سەرمایەشی خەسارم کرد |
ڕەقیبم تیری تانە گەر بهاوێژێتە سەر فەردم | حەواڵەی جووتە جووتە و تەرسەکەی کابرای بەهارم کرد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|