لەسەر بەردێک هەڵۆیەک هەڵفڕی کەوتە هەوا بێ غەم
Appearance
لەسەر بەردێک هەڵۆیەک هەڵفڕی کەوتە هەوا بێ غەم | بە بایێکی غروری بایی بوو، تا کەوتە سەر عالەم |
بە بایێکی خەڕۆ بایی بوو، ئێجگار خۆی بڵند زانی | پەڕی گیڤ کرد و باڵی لێک ئەدا هەتاکوو ئەیتوانی |
کە کەوتە عالەمی خولیاوە، سەیری کرد هەموو دنیا | لە ژێر باڵی ئەوایە، هەر ئەوە لەو ئەوجەدا تەنیا |
وتی: ئەمڕۆ لەمن بەرزتر، لە ئەوجی عالەما کێیە؟ | کورەی ئەرزم لە ژێر پیدایە، کەس ناگاتە ئەو جێیە |
ئەگەر مێشوولەیەک بێت و بجووڵێ نابێ نەیبینم | لەسەر شەپقە و سەری ئەگرن پەڕێکی باڵی ڕەنگینم |
خولاسە هێندە فەخری کرد و خۆی بینی لە نخوەتدا | کەمانێکی قەدەر تیرێکی هاویشتێ لە غەفڵەتدا |
هێنایە خوارەوە خوار و زەلیل لەو بەرزیە لەرزی | سەفیل و دڵبریندار کەوت، لەو خاک و خوێنەدا گەوزی |
کە سەیری کرد پەڕی خۆی بوو لە ناو ئەو نووکە پەیکانە | وتی: خۆمان بە خۆمانی ئەکەین، بێ سووچە بێگانە |
بەڕاستی، ڕاست ئەکا «سعدی» کە من هەرگیز لە بێگانە | گلە ناکەم کە هەرچی پێم ئەکا خۆیە و لە خۆمانە |
دەڵێین دڵمان لە یەک پاکە، برای دینین لە یەک نەسلین | کەچی چاومان بە خێری یەکتری هەڵنایە کەچبینین |
هەتا کەی چاوی عیبرەتمان لە گڵدا بێت؟ خوا چارێ! | حەکیم هەر تۆی، بە خێر چاومان هەڵێنە، بێینە باو جارێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|