لەسەر شانم فەرزی عەینە ماچی کوڵمە ئاڵەکەت
Appearance
لەسەر شانم فەرزی عەینە ماچی کوڵمە ئاڵەکەت | سەرپەنجە هێنان بەسەر گۆی جووتە لیمۆ کاڵەکەت |
هەرچەندە تازە خەریکە پێ بگەی قەیدی چییە؟ | ڕێ بدە بەم پیرە سەرێ بنێمە سەر باڵەکەت |
لەم تەریقی عیشقەدا خۆ ئەگەر زەنبم هەبوو | مەعز بۆ ڕەزای خوا گوڵم بیخەرە ئۆباڵەکەت |
لەفزی شەکەر بێزت جانا ئەوەندە پڕ حیکمەتە | هەیبەت ئەبەخشێ بە عومری چواردە پازدە ساڵەکەت |
هەنگامێ بەزمی خەرابات خۆشە تۆ ساقی منیش | نۆشبکەم شەرابی ڕوونی نێو چەناگە چاڵەکەت |
لەم پیرە ڕاوچییە بۆ چی سڵ ئەکەیت؟ دەردت لە من | عاشقتم وەڵڵا وە بیللا بە ڕوومەت و خاڵەکەت |
سەد هەزار لۆمەم بکەیت و جوێنیشم پێ بدەی | هەر ئەڵێم بەساقەی تۆ بێ ناتیقە زوان ڵاڵەکەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|