لەشکری بێ مروەتی غەم وا لەسەر ڕێمە یەقین
Appearance
لەشکری بێ مروەتی غەم وا لەسەر ڕێمە یەقین | بێ سیلاحی وەسلی جانان بۆ نەکەم گریان و شین |
وا لەبەر شەوقی ویسالی خاڵی سەر کوڵمەی تووە | دڵ نەخۆشە ڕوو مەپۆشە ئەی گوڵی گوڵزاری چین |
گەر بفەرمووی دەتکوژم حازر دەبم بۆ ئیمتیسال | فەرزی عەینە لام بەجێ هێنانی «مَاذا تَأْمُرِين» |
سا کە نەجمی ڕەجمی شەیتانی ڕەقیب کە تاکوو دڵ | ناگەهان خۆش بە شوعلە و شەعشەعەی ماهی جەبین |
گوڵ ئەگەر ڕەحمێ بە بولبول کا چە نەقسێکی دەبی | قەترەیێ ئاوی بداتێ لێی بکا دەفعی ئەنین |
ئەی قەڵەم مانگ خۆی بزر کرد نووری یاریش دوورە لێت | بەسیە کۆتا کە کیتابەت بوو بە وەقتی نائیمین |
ئیلتیماسی «عاجز» ی موخلیس قەبوڵ کە تا بڵێن | زۆر جەفای خوارد موستەفید بوو «نِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِين» |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|