لەلای کێ عەرزی شەکوا کەم چ دانایێ چ زانایێ
Appearance
لەلای کێ عەرزی شەکوا کەم چ دانایێ چ زانایێ | لە داخانا لە سینەمدا نەما حەرفێ ئەلیف بایێ |
چ تەقدیرێکە ڕوویداوە زەمانە وەزعی گۆڕاوە | چ عەسرێکی وەها شوومە پەشێواوە لە هەر لایێ |
نەماوە مەرجەعێ ئەوزاعی کەم وەزعم بکا تەدقیق | دەهۆڵ ئەکوتم بە هەر دوو دەست کە چی دەنگێکی لێ نایێ |
لە ناڵەی هەور و لافاوە کە ئیمڕۆ ناگەڕێ جووتم | لە بێ بارانییە وەستاوە ئاشم گرمەیی نایێ |
ئەبێ چەرخیش نەمابێ بۆی لەمەو لا قاعییدە و قانوون | وەیا تەنها لە حاڵی من فەڵەک هەر چاوی هەڵنایێ |
بەڵێ لەم عەسرەدا فەرقی نییە بازاڕی زێڕ و زیو | نەما قەدری قەدرزانێ بە قەدری دانەخورمایێ |
لە دونیا تێ بگەی یا تێ نەگەی هەردووکی یەک نرخە | نەما فەرق و فرووقێکی چ کاڵایێ چ باڵایێ |
هەزارانی لەژێر خاکا ڕزانوە فیتنەیی دەوران | ئەگەر تۆزێ حەیای مابێ بەسە هەر ڕۆژە زاوایێ |
ئەگەر مێژوو تەماشاکەی ئەزانی پێشڕەوت چۆن بوو | لە کوێ ما شێری شێرئەفکەن لە هیچ لایێ سەدای نایێ |
بەسە تۆ خوا بەسە شەکوا لەدەس گەردوون بەبێ عەفوا | کە گەردوون خۆی لە گەردانی غەم و قەهرایە دەرنایێ |
بکا چارەی منی بێچارە بەڵکە چارە سازم بێ | نەمێنم با لەژێر دەستی بەڵای ئەعلایی ئەولایێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|