لەمەو لاوە مەگەر باری قەزا بێ
Appearance
لەمەو لاوە مەگەر باری قەزا بێ | دڵی من موبتەلای جەور و جەفا بێ |
گوناهی چی بوو ئەی شۆخی ستەمکار | بە دەستی جەورەوە دڵ موبتەلا بێ |
ئەگەر مردم گوناهی من بە ئەستۆت | حیسابی میحنەتم يوم الجزا بێ |
دەمێکە خۆم ئەپارێزم لە دڵبەر | بڵێم چی گەر بەڵایی لابەلا بێ |
هەتا ماوم لە دونیادا لە حەققم | ئەگەر چاکی نەکا چاکی کەوا بێ |
کە چووم چوونم نەهاتە تا قیامەت | مەگەر گەردم بەدەم بادی سەبا بێ |
لە دونیادا نەبوو کەس لێم بپرسێ | مەگەر دادم لە دیوانی خودا بێ |
لە ڕوویی مەرحەمەت ڕۆژێ ئەزانێ | لە حاڵی من ئەگەر ساحێب وەفا بێ |
خەیاڵی شەوقی ڕووی مەستی نەکردم | دەخیلە ساقیا زوو کە شەرابێ |
شەرابی ئاخری ڕۆژم بنۆشم | ئیتر با دەرد و میحنەت ئینتیها بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|