لەم ڕۆژە لە عیشقی یار سەودایی سەرێکم بوو
Appearance
لەم ڕۆژە لە عیشقی یار سەودایی سەرێکم بوو | ئەمما بە سەبەب ئەغیار بۆ جان خەتەرێکم بوو |
سەرمەشقی خەت و خاڵی، ویردی دڵ و دینی من | بۆ ئایینی شەبخیزی زیکری سەحەرێکم بوو |
لوتفەن چ دەبێ جانا ئیمڕۆ کە نەوازیم کەی | دوێنێکە لە باغی ڕووت حیسسەی سەمەرێکم بوو |
نەقدی ڕووحەکەم بۆ نارد کالایی وەفاکەی بێ | توحفێکی جەفاکەی هات هەر لا زەرەرێکم بوو |
ئەی کاش شەوی هیجران بوو بە سەباحولخەیر | چونکی کە لە ڕۆژی ڕووی مەیلی نەزەرێکم بوو |
لەو پەرچەمی شێواوی داوی دڵی داناوە | بەو غەمزەیی دوو چاوی کون کون جیگەرێکم بوو |
گوڵ زارە لە گوڵزاری بۆ غونچەگوڵی زاری | گوڵ کەوتە شەکەرباری وا گوڵ شەکەرێکم بوو |
نوختەی دەمی مەوهوومە ئەو حیکمەتە مەکتوومە | ئەغیار لەوە مەحروومە بەس من خەبەرێکم بوو |
ڕووی شەمسی شوهوودە و خاڵ نوختێکی سوەیدایە | لەم دوو ئەسەرە سافی نووری بەسەرێکم بوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|