لەناو گێژاوی گەردشی دەوران
Appearance
لەناو گێژاوی گەردشی دەوران | بە نەپەشۆکان ئەبیە مەلەوان |
ئەگەر سەبرت بوو هیچ ناشڵەژێیت | کە پەلەت نەبوو هەڵناخلیسکێیت |
هاونشینی بەد ئەخلاق ئەگۆڕێ | پیاوخراپ چاکیش ئەخاتە گۆڕێ |
ئەو پادشایەی گوێی لە «هامان» گرت | لەگەڵ میللەتی خۆی دەری نەبرد |
ئیمان ئەوەتە کە لە دڵ دەربێ | نەک ترسی شیر و حەپست لە سەر بێ |
لە گەڵ خراپا ناڵێم تۆ چاک بە | بەڵام بە کردەی چاک خۆت بێباک بە |
لە بەخش و بەخشین پەشیمان مەبە | بە شەرتێک دۆستی «لەئیمان» مەبە |
چەند خۆشە خەوی خۆشی بێ گرێ | دوژمنت نەبێ، خۆشیت سەرئەگرێ |
ڕۆژ ئەرکی مەسنەد، شەو خەیاڵی ماڵ | سرەوتت نابێ و عەیشت ئەبێ تاڵ |
تۆ کە ئەزانی هیچ تا سەر نییە | ئەم تەقەللایە و ئەرکەت بۆ چییە؟ |
لێدە لە تیپی ڕەندان بە تی تی | چی دەبێ، ببێ، کەیفی خۆیەتی |
هەزار وەک تۆ هات و تێپەڕی | پاسیان ئەکرد و سەگیان پێ وەڕی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 718
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|