لەو دەمەی پرشنگی خۆرێ لە مەشریقی وانەوە
Appearance
لەو دەمەی پرشنگی خۆرێ لە مەشریقی «وان»ەوە | خۆی گرێ داوە بە جیلوەی کێوی هەورامانەوە |
ئەم ووڵاتی شارەزوورە پڕ لە عیشوەی حەق بووە | زمزەمەی میللیەتی خستۆتە ناو کوردانەوە |
یارەبی دوعام وەهایە ئەو عالی قەدرو و هیممەتە | هەر بە دوری خەی لە فیتنە و بەڵای ناگەهانەوە |
ئەسپی تۆڕی شەوکەتی یەخسیری تورکان قەد نەبێ | گیرۆدەی نەکەی بە دەوای وەیشومەی دەورانەوە |
ئەو سوپەهسالاری عەسرە بارانی فەزڵ و کەرەم | داببارێنێ بەسەریا لە عەرشی ڕەحمانەوە |
پالەوانێکە لە عەرسەی میللیەتدا بێ نەزیر | وەک تەبیب وایە بە خەمی دەوای زامانمانەوە |
ڕۆژ و شەو خەڵک هانئەدا بۆ ئیتحاد و ئینقلاب | ئەو لەسەر مەسلەکی پاکی شێخەکەی پیرانەوە |
هەر ئەڵێ و هاوار ئەکا قەومییەت لە بیر مەکەن | دەست بە قووەت پشت بەخوا بکەونە جەولانەوە |
بێنە مەیدان یەکگرن بۆ دەفعی دەردی وەتەن | گەردی ئەم خاکە بکەن بە سورمەی چاوانەوە |
هەر بەیەکگرتن دەبێ ئیستقلالی مەملەکەت | هەر بە یەکگرتن تورەققی دێتە ناو ناوانەوە |
ڕیشەکەن کەن خاری دەعوا ماری نیفاق قڕبکەن | غولی جەهالەت بە نەفرەت توڕدەنە زیندانەوە |
بەسیە ناتیق مەدحی شێخ بەم شێوەی تۆ ناکرێ | هەر بڵێ خوا حیفزی کاتن لە چەشمی بەدانەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|