لە «باحورا»دا زۆر کەسمان پیشا
Appearance
لە «باحورا»دا زۆر کەسمان پیشا | «گەلاوێژ» زوو کە، وەرە لە پێشا |
خاوەن «گەلاوێژ» کەوتۆتە ناو تەم | وا چاکە ڕۆژێ بیبەینە سەر چەم |
هیچ کەس نایەوێ کەس لێی زیاتر بێ | هەر باوک ئەڵێ کوڕم چاکتر بێ |
خورما گەنانە و گەرمەی گەرمایە | باقڵ گرانیش مەرگی لەدوایە |
گرانی ئێمە هەر بە هەوەسە | کەس نییە بڵێ: ئیحتیکار بەسە |
ئەڵێن نان و ماست ئەدەن بە پیران | دوای ئەوە دایان ئەهێڵنە بیران |
هی وامان هەیە بەو نان و ماستە | ڕازییە بەڵام نایدەنێ ڕاستە |
قەدری عافییەت کاتێ ئەزانین | منداڵ هاوار کا: برسین، بێ نانین |
بە بەدنمەکی کەوتینە ڕۆژێ | پەشیمانانمان پەنجەی ئەکرۆژێ |
خوا بکا بەمەندە لەسەرمان لاچێ | نەک تەورداسی شەڕ هەڵمانپاچێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 637
1941/08/07
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|