لە ئەستەمبوڵەوە هەڵسام، لە خەودا بووم هەتا ئێرە
Appearance
لە ئەستەمبوڵەوە هەڵسام، لە خەودا بووم هەتا ئێرە | لە سەیری «فی المنام» دا بووم کە چاوم کردەوە لێرە |
حەیاتێکی ترم دی، خزم و خوێشان دەورەیان دابووم | سەر لە نوێ هاتمەوە دنیا بە ڕۆح وەک تولفی ساوا بووم |
ئەمە دوو ڕۆژە جەژنی ڕۆحمە، دەنگی وەتەن دەبیەم | خودا دیداری ئێوەیشم نسیب کا زۆر ئەبینێ پێم |
هەواڵی ئێوە چۆنە؟ بێمەوە؟ یا ئێوە دێنە لام؟ | نەسیب ئەیزانێ، چەند ڕۆژێکی تر مەعلوم ئەبێ ئەنجام |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|