لە تاوی دەردی دووری تابەکەی بێ شیوەن و ئاهم؟
Appearance
لە تاوی دەردی دووری تابەکەی بێ شیوەن و ئاهم؟ | مودارا چۆن بکەم لەم حاڵەدا بەم عومری کوتاهم؟ |
لە ئەم ژینە گەلێ بێزار و لەم مانە پەشیمانم | بەبێ ڕەحمت لە دونیا و ئاخیرەت لام وایە گومراهم |
سەرای دڵ ئێستێ تاریکە بەبێ شەمعی جەمالی تۆ | ستارەی تالعم نەحسە، نیقابت لادە ئەی ماهم |
چییە حوکمی سولێمان حەشمەت و جەم جاهی ئەسکەندەر | بە بێ فەرمانی تۆ ئەم ڕوتبەیە بۆچیمە ئەی شاهم |
گەدایی تۆم گەلێ بۆ خۆشترە لەو مەسنەدی شاهی | ئەوەندەم کافییە قوربان کە عەبدی ژێر دەرگاهم |
لە سیلەی ڕەحمە گەر قاسید بە توحفێکی سەلامت بێ | لە ژێر پێی قاسیدت جانا بە سەر خاکی قەدەمگاهم |
ئەگەر جارێکی تر فەرمووی سەگی دەرگای منە سافی | هەتا مەحشەر بەسە بۆ من مەقامی عیززەت و جاهم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|