لە تاوی چاوەکەی مەستت دووچاوم پڕ لە خوێناوە
Appearance
لە تاوی چاوەکەی مەستت دووچاوم پڕ لە خوێناوە | حەنایی پەنجەکەی دەستت بە خوێنم ڕەنگی هێناوە |
ئەوەی دەردی فیراق پێی کردووم ئەسڵا بەیان نابێ | لەنێو ئیسلامەوە نەبووە لەلای کافر نەقەوماوە |
هەتا مردن بناڵێنم لە غەم تەسکینی دڵ نایێ | لە سۆزی فیرقەتی جانان وەها مەفتوون و شێواوە |
دەوای وەسڵی نەبێ ئەسڵا شیفای دەردی دڵم نایێ | لە ڕێگەی خوا عیلاجێکم بکەن، تاکوو نەفس ماوە |
بڵێسەی ئاوری دووریت وەها جیسمی منی سووتاند | بە دائیم دووکەڵی ئاهم دەچێتە عەڕشی ئەعلاوە |
لە بەدبەختیمە بۆیە لەیلەکەم بێ مەیلە دەرحەق من | سەبەب توولی شەوی هیجرانە، تالع هەر لە خەو ماوە |
لە سافی گەر دەپرسن بۆچی وا پەژمووردەیە ئێستێ | لە خزمەت یاری دوورە بۆیە وا غەم دەوری لێ داوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|