لە تەئسیری فسوونی ڕۆژی تابان عالەمێ شووری
Appearance
سبەینییەکی زوو، هەوا سارد و ڕۆژ تازە سەری هێنابووە دەرێ، گوندێکی ڕووخاو لە دوورەوە، سەحرایەکی واسیع دەنێودا، شەقامەڕێیەک بۆ لای ڕۆژئاوای دەڕۆیی، لە قەراغ ڕێگایەکی چۆمی بە خوڕ دەهات. ڕووی سەحرا بە گیای شین، کراسێکی مەخمەری لە بەر کردبوو، لەوێ کوردێکی جوان هەیکەل، بە خەواڵوویی ڕاکشابوو، لەسەر سەری بە سیمایەکی ماتەمداری و بە جەبینی ئەسیلی دەردەدار، ژنێکی کوردی پیر بە ئەو مەقامانە خەریک بوو لە خەوی هەڵستێنێ:
لە تەئسیری فسوونی ڕۆژی تابان عالەمێ شووری | مەگەر تۆ چاوەکانم میری کوردی هێشتە مەخمووری |
لە نازباڵنجی خەو ساتێ، هەڵێنە سەر، تەماشا کە | لە مێرگۆڵان دەخوێنن بولبولی شەیدا بە ڕەنجووری |
بەهار هات و نەشەی بای وەعدەیە عومرم تەماشا کە! | لەبەر ماڵی وەسیعی موڵکی بابت دەنگی سەمتووری! |
سەدای هات و نەهات و دەنگی زەنگوڵ قۆری کاروانە | کە بارت کۆچی کرد و دەستەداوێن هێشتە مەهجووری |
چلۆن سەبرێ دەکەی، گەر یاری تۆ بدزن لە ماڵی تۆ | لەنێو بێگانەکان تەشهیر بکەن، نێو بەندی بەرمووری |
ئەگەرچی سەبرێ سیس هەروەک برایمۆکی وەبن ما بووی | کڕێوەی بەفری زستانێ، تەواو عومری بە سەربووری |
وەکوو باپیرە گەورەت حیفزی نامووست لەسەر شەرتە | کە دایکت پیر و خوشکت مردوو، ماڵت چۆڵ و خاپووری |
بە مسکینی مەڵێ دەستم بە زنجیری سەخت بەسترا | کە ئەو زنجیرە وەهمە و دەیپسێنی چونکە پڕ زووری |
بەڵێ زنجیری دەستت جەهل و غەفڵەت بوو، ڕەقیبی تۆ | بە ئەفسوون بەستی قۆڵت، چونکە زانی مەست و مەسحووری |
ئەوێستا تا لە بیخەی ڕۆژهەڵاتێ تاو هەڵات ڕابە! | بە ئازایی نەجات دە دەستی بەستراوت کە مەغدووری |
سەلاحی کاری تۆ سەعیە و عەمەل با بێ نیگەهبانت | بە ڕووناکی چرای عەزمت بڕۆ بۆ شاری شاپووری |
دە ژینێ حەقی خۆت سابیت بکە بۆ یار و ئەغیاران! | بە دەسرە بستڕە فرمێسکی شەوقیی و چاوی بێ نووری |
بەبێ تۆ کەلهوڕ و سۆران و موکری و موڵکی بابان زار | کە کیژی بەختیاری، چونکە مەستی ئەوڕۆ لێت تۆری |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|