لە خەوما (قانع)
Appearance
ئەمشەو کە بەختم هاتە سەر، شیرین جەماڵێ وەک قەمەر | فنجانی مەم، قەد نەیشەکەر، پرسی لە وەزعی من خەبەر |
هات زوو بە زوو کردی سەلام، باڵا نەمامی خۆش کەلام | وتم، عەلەیکوم و سەلام، ئەی دولبەری شیرین سیەر |
حۆریت وە یا جن و پەری؟ سەروی وە یا نەیشەکەری | هێندە ئەزانم دلبەری! باڵا بە چەشنی لیلوپەڕ |
تۆ، سۆسەنی یا دەستەگوڵ؟ یا داری مێخەک و سمڵ؟ | ڕێگەت غەڵەت کرد؟ یا بە دڵ، هاتیتە لای دێوانە سەر؟ |
چاکی چلۆنی گیانەکەم؟ شەوقی دڵی بوریانەکەم | باخی گوڵ و ڕێحانەکەم، چۆن بوو کە هاتیتە سەمەر؟ |
فەرمووی: غەریبی دڵ بە خەم، بێ ماڵ و مڵک و بێ درەم | گەر بێمە سەر باری کەرەم، بێ فەرقە خاک وە یا گوهەر |
هەڵسام، لە بۆ ئیکرامی ئەو، بۆ ئافەتی ئینعامی ئەو | منیش کردم سەلامی ئەو، ڕوانیم لە پێی تا تەوقی سەر |
دڵم بە ترس و شەرمەوە، دەروون بە ئاهی گەرمەوە | چاوم لە تەوقی سەرمەوە، پێم نا لە ئیشی پڕ خەتەر |
کە دەستم خستە سەر ملی، گووشیم دوو لا ڕانی شلی | گەستم دوو چاوی پڕ کلی، وەخت بوو کە ڕۆحم بێتە دەر |
بە نازەوە لێم هاتە دەنگ، مەکە و لاچۆ لێم کەوتە جەنگ | ڕوانیم کە ئەو گۆڕا لە ڕەنگ، وەک پادشاهی تاجوەر |
فەرمووی: دە لا، ئەی بێ حەیا، نە شێخی شێخ بی یا مەلا | نە زاهدی، نە ئەشقیا، نە شاعیرێکی پڕ هونەر |
نە ڕەندی، نە قەلەندەری، نە فارسی، نە بەربەری | کوردێکی پڕ دەردی سەری، بێ قیمەتی وەک تووری تەڕ |
کۆنە فەقێی ماڵانگەڕی، لار و درێژ و بێ فەڕی | کەی هاودەمی سەوڵی تەڕی؟ هۆشت لە کوێیە بێ خەبەر؟ |
وتم: خانم لە ڕێی خوا، ڕەحمێ بفەرموو بۆ گەدا | تۆ پادشا من بێ نەوا، بەسیە ئیتر ناز و کەدەر |
زانی کە من شێتی ئەوم، دانیشت لە سەر جێگەی شەوم | حەرامی کرد خورد و خەوم، من شەمع و ئەو چەشنی فەنەر |
دامکەند شەواڵی گوڵزەڕی، دەرکەوت سورینی مەڕمەڕی | زاهیر بوو خەزنەی پڕ دوڕی، هەی هەی! چ گەنجێ کەوتە دەر؟ |
هەستایە پێ حەیتەی زەلام، لەو مەقسەدەی کردی سەلام | تێکەڵ بە یەکتر بوون تەمام، وەک خەنجەر و کالانی زەڕ |
ئەو کوێرە مارەی سەگ دەمە، هێندە لە خۆی خاتر جەمە | ئەتوت بە مۆری مەحکەمە، بۆی نووسراوە بێ شۆڕ و شەڕ |
وەک گورزی دەستی لەندەهوور، تاوێ لە دەر، تاوێ لە ژوور | دڕی پەردەی گوڵباخی سوور، کردی بە شیوەن و چەمەر |
کاتێ کە هەستام لەم خەوە، ڕوانیم کە هێشتا هەر شەوە | کردم لە بۆی شین و کەوە، قوڕم پێوا تا تەوقی سەر |
قانع تۆ تەنیا و پڕ خەمی، بێ عەشرەت و بێ هاودەمی | سەد کا زیاد بێ هەر کەمی، کۆتا کە باسی بێ سەمەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|