لە دنیا لا ئەدەم ئەمجا هەتا هەم ڕێی خوا ئەگرم
Appearance
لە دنیا لا ئەدەم ئەمجا هەتا هەم ڕێی خوا ئەگرم | ڕەوشتی سۆفی و دەروێش و تەکیە و خانەقا ئەگرم |
لەگەڵ ئاغا و بەگ و خاندا هەتا هەم تێکەڵی ناکەم | بە دڵ میحرابی مزگەوت و بە دەم شێخ و مەلا ئەگرم |
ئەبینم من کە عالەم سینەمایە سەیری ساتێکە | وەکوو دێوانە ڕێی جوملە کەنار و سووچ و لا ئەگرم |
ڕەوشتی من لە خاکە خاکی ژێر پێی خەڵک ئەبم دایم | وەکوو غەربی لەبەرچی من ئەچم ڕێگەی هەوا ئەگرم |
ئەگەر بێت و گوناهم کەم بکا بۆ ئاخرم چا بێ | چ دەربەستم بە ڕۆژ و شەو ئەلەرزم لەرز و تا ئەگرم |
ئەڵێن شێوەی موسوڵمانی خەم و دەرد و پەرێشانی | کە وا بوو سەد شوکور خۆ من هەزار دەرد و بەڵا ئەگرم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|