لە دووریت تا بە کەی عاشق خەریکی زار و ڕۆڕۆ بێ
Appearance
لە دووریت تا بە کەی عاشق خەریکی زار و ڕۆڕۆ بێ | لە کونجی میحنەتی غەمدا هەتا کەی دەستەئەژنۆ بێ |
بە ماچێ بێ، بکە دەرمانی زامی کوشتەکەت جانا | هەتا کەی دڵ برینداری خەدەنگی فیرقەتی تۆ بێ |
سەراسەر عالەمت خستۆتە حیرەت ئەی پەری! چونکە، | کەسێ نەیدی بەری عەرعەر ترنج و سێو و لیمۆ بێ |
هیلاکم من بە دەستی فیرقەتت، لوتفێ بکە ئاخر | هەتا کەی جان و دڵ نەشئەی شەرابی وەسڵەتی تۆ بێ |
بە میقرازی غەمی، کۆتا بووە ڕشتەی حەیاتی من | جەوابی ئەو نییە هەممی هەتا کەی «های» و «یاهۆ» بێ؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|