لە دووری قەدد و باڵاتە پەرێشان خاترم ئیمڕۆ
Appearance
لە دووری قەدد و باڵاتە پەرێشان خاترم ئیمڕۆ | لەتاوی دەردی هیجرانە غوڵامی ساغیرم ئیمڕۆ |
لەبی مەیگوونی تۆ بوو وا منی خستۆتە ئەم فیکرە | لەناو جەمعی ئەدیبانا شکور وا شاعیرم ئیمڕۆ |
خەیاڵی خاڵی ڕووی تۆ بوو کە دەرسی عیلمی فێر کردم | لە ئەبحاسی علوومی ئەنجوما وا ماهیرم ئیمڕۆ |
وەکو غەیرم خوا گەر نیعمەتێ لایق نەبینێ بۆم | بە دوو خەپلە و قومێ ئاو حمد اللە شاکیرم ئیمڕۆ |
نەبینی زاهیرم، لێشم مەکەوەرە شوبهەیی ناحەق | لە خوا ناسین و ئایینا بە حەق من تاهیرم ئیمڕۆ |
کە غایەی من لەسەر عەشقی حەقیقەت بێ نییە باکم | خەجاڵەت مابێ بەدئەفکار لە فکری عاتیرم ئیمڕۆ |
کە من پشت و پەناهـ و دەسگرم سەرداری عالەم بێ | لە قەبرا بێشکە حازرجوابی مونکیرم ئیمڕۆ |
ئەیا عورفی هەتا ماوی لە ئایین لا نەدەی هەرگیز | حەسوودانم سیەهـ ڕوو بن لە فکر و باوەڕم ئیمڕۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|