Jump to content

لە دەوری پیری مەیخانە سەدایی موتریبان با بێ

From Wikisource
لە دەوری پیری مەیخانە سەدایی موتریبان با بێ (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310571لە دەوری پیری مەیخانە سەدایی موتریبان با بێ1918تاھیر بەگی جاف
لە دەوری پیری مەیخانە، سەدایی موتریبان با بێ لە تاریکی شەبی هیجران، چرای دەفعی خەمان با بێ
لە ناو بەزمی حەریفاندا، لە زومرەی بەزمی ڕەنداندا لە ناڵینی غەریباندا، دەوای دەردی دڵان با بێ
لە بەر ناڵەی حەزینی من، لە بەر شین و گرینی من لە بەر دەردی برینی من، نەسیمی هەم زەبان با بێ
غوڵامی سەروی باڵاتم، ئەسیری زولفی تاتاتم شەهیدی چاوی شەهلاتم، قڕانی ئاشقان با بێ
لە هیجرانی خەزان تا کەی، بە ئومیدی گوڵان تا کەی لە نەغمەی بوڵبوڵان تا کەی خوا فەسڵی گوڵان با بێ
زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە لە بەر تەعزیمی مەیخانە بڵێن پیری موغان با بێ
نەماوە حاڵەت و ژینم لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم ڕەفیقان بێن بکەن شینم، سەدای گریە و فوغان، با بێ
کە تاهیر قوڕ بە سەر ماوە، سەراپا غەرقی خوێناوە ئەڵێن دووبارە کوژراوە، تەبیبی حازقان با بێ


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.