لە ساتێکی وها تەنگ و لە کاتێکی وها پەستی
Appearance
لە ساتێکی وەها تەنگ و لە کاتێکی وەها پەستی | کە عالەم گشتی هەستاون ئەبێ کەی تۆش لە خەو هەستی؟ |
بە چاوی ڕاستەقینە سەیری خۆت کەیت و بکەی هەستی | کە وا مەحروومی سەربەستی لەژێر دەستانا ژێر دەستی |
لەگەڵ لاوی نەهێنی کورد بڵێ سەربەستی، سەربەستی | |
بەگوڕ تۆ بێیە مەیدان و حوقووقی گشتی داوا کەی | بە یادی نەوجەوانانی شەهیدان گیان بەرپا کەی |
بە تیشکی حەق خوراوی کورد، دڵی تاریکی ڕوونا کەی | بزانی سا بەسەر چوو وەختی بەدمەستی و بەدمەستی |
لەگەڵ لاوی نەهێنی کورد بڵێ سەربەستی، سەربەستی | |
لە چاوی کیژە کوردانی برا کوژراووی ماڵ سووتاو | شەپۆلی ئەشکی خوێنین دێ وەکوو جۆبارێ یا لافاو |
هەنیسکە قوڵپە گریانی هەتیوی ڕووتی باو کوژراو | نیداکەی واجبە بۆ گشت لەبۆ دڵ تینی نەشکەستی |
لەگەڵ لاوی نەهێنی کورد بڵێ سەربەستی، سەربەستی |
1944/1/24
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|