لە عیشقی چاوی غەممازی غەزەلخوانی نەکەم چ بکەم
Appearance
لە عیشقی چاوی غەممازی غەزەلخوانی نەکەم چ بکەم | لە نازی تاوسی چین، سینە سوزانی نەکەم چ بکەم |
عەجائیب مانگی چاردەم دی، دوو مانگی یەک شەوەی پێ بوو | لەگەڵ دوو زەهرە لەم تەرتیبە حەیرانی نەکەم چ بکەم |
لە باغی یار کە جاری بووی گوڵێکم کرد فیراقم بوو | ئیتر جانم فیدای خاوەن گوڵستانی نەکەم چ بکەم |
شەڕابی لەعلی لێوی گەر بخۆن وەک من دەبن ڕیسوا | مەکەن لۆمەم کە فیکری مەیلی جارانی نەکەم چ بکەم |
ڕەقیبی سەگ سیفەت مەنعی ویسالی یاری لێ کردم | بە ئەفکار خۆم هیلاکی تیری موژگانی نەکەم چ بکەم |
لە غەم تازە خەلاس نابی دڵی دێوانەو و مەفتوون | نەما سەبرم خەیاڵی خەدد و خاڵانی نەکەم چ بکەم |
لە حەسرەت ڕوویی لەیلا عاجزم مەجنوون سیفەت ناچار | وەکو بولبول لە دەوری گوڵ سەحەر خوانی نەکەم چ بکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|