لە لادێ
Appearance
کراس کەتانی کەوا سەوزی بەژن و باڵا بەرز! | بە شان و گۆزەوە چەن جوانی ئەی پەریی سەرئەرز! |
لە دوورەوە چ نمایانە پێچ و سەرپۆشت! | چ زوو ئەگاتە دەماخم شەپۆلی بۆی خۆشت! |
شەماڵی ڕێگەیی کانی ئەخاتە باڵاکەت، | لەرانەوەی لەشی زیوینی شۆڕەبیی کەڵەگەت! |
ئەڕۆی بە عیشوە، بە لەنجە، بە وەزنی گۆرانی | ئەڕۆی... زڕەی کەمەرەت دێ هەتاکوو بەرکانی! |
ئەگەیتە کۆمەڵی پیاوانی بەردەمی مزگەوت | سڵێک ئەکەی وەکوو ئاسک لە سێبەری ئەشکەوت! |
لە ڕێگەتا هەیە پۆل پۆل لە لاوی دێ کۆمەڵ | کە هەر یەکە گوڵی هێناوە چەشنێ، پڕ باخەڵ! |
هەموو بە عەزرەتەوەن گوڵ فڕێ دەنە بەر پێت | خوایە، ئاخۆ گوڵی کێ بە دڵتەوە ئەلکێت؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|