لە هاوڕێیەکی دوور وڵات نووسراوە
Appearance
ئازیز هیلاکم ئازیز هیلاکم | وەک تەیری زامار، غەڵتانی خاکم |
پێچ ئەدەم وەک مار، تەواو خەمناکم | بێ برا و بێ قەوم، بە تەنیا و تاکم |
دەردم کارییە، بێ یارم ئەمشەو | جەرگی لەت و کوت، زامارم ئەمشەو |
نەخۆش و عاجز، مەحزوونم ئەمشەو | لە فەرهاد بەدتر مەجنوونم ئەمشەو |
ئەزانم وادەی ئاخر حەیاتە | قەتعی زیندەگی ڕووی سەر بیساتە |
ئاخ یاران لە کوێن؟ بۆ چی بێ دەنگن؟ | بۆ نایەن بۆ لام؟ ئەڵبەت پێ لەنگن! |
هەی داد هەی بێ داد، کوانێ یارانم؟ | کوانێ براکەی جاری جارانم؟ |
وەتەن! کوا نەسیم عەترامێزەکەت؟ | کوا خاک و خاشاک عەنبەربێزەکەت؟ |
بێ قەوم و عەشرەت بەبێ برا خۆم | بێ هاودەردی دڵ، پشت و پەنا خۆم |
قانع بە کردەی چەرخی چەپ گەردە | چەن هەزار وەک تۆ، هەناسە سەردە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|