لە هیجرا ڕۆژ و شەو عاشق خەریکی ناڵەیی زارە
Appearance
لە هیجرا ڕۆژ و شەو عاشق خەریکی ناڵەیی زارە | پەرێشان حاڵە قوربان، عاجز و غەمبار و بیمارە |
شیفام با ماچی لێوت قەت نییە ئێستاکە، دڵ چونکە | بە نووکی خەنجەری موژگانی خوونڕێژت بریندارە |
بنازم وردە غەمزەی چاوی مەستت ئەی کەمان ئەبرۆ! | کە وا بۆ کوشتنی عاشق عەجەب تیرێکی خوێنخوارە |
ئەگەر بۆ سەیدی مورغی دڵ نەبێ کاکۆڵی موشکینت | لەبەر چی هەر وەها چین چین و پێچاوپێچ و خوارە |
لە چینی پەرچەمی تۆدا سەبا سست هاتە سەفحەی باغ | مەگەر سەرمەستە قوربان بۆیە وا ئاهیستە ڕەفتارە |
بە کوشتن شاد ئەبم ئێستا، بە شەرتێ گەر بەجێ بێڵێ | لە دڵدا خەنجەرێ بۆ یادگار ئەو شۆخە غەددارە |
حەمەد بەگ تا بڵێی شیرینە هەممی هەروەکوو نەزمم | کە هەم مەشهووری ئافاق و پەسندی یار و ئەغیارە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|