لە ڕووی جیهاندا، تۆ وەرە پاک بە
Appearance
لە ڕووی جیهاندا، تۆ وەرە پاک بە | ئەوسا لە واتەی خەڵکی بێباک بە |
هیچ کەس لە واتەی خەڵک ڕزگار نابێ | پیاوی قین لە زگ، قەت بە یار نابێ |
بە هیوای هاوسێ، بێ چێشت ئەمێنی | چاوەڕێی دەست بی، هەر خەو ئەبینی. |
چاو مەبڕەرە دەست، خراپ فێر ئەبی | بە پارووی خەڵکی، درەنگ تێر ئەبی! |
کە قەلبی «ئیقباڵ» لابقائییە | بە کەم هەڵکردن، پادشاییە |
تا خۆت دۆست نەبی، کەس نابێ بە کەس | چەپڵە لێ نادرێ، بە تەنها یەک دەس. |
بۆ دۆستت چاکە، غەیر بێئەنجامە | ماڵ ڕاوەستابێ، مزگەوت حەرامە |
بۆ دونیا دەبێ دەست بدەیتە دەست | هیچ کەسێ، هیچ کەس ناباتە بەهەشت |
دەوران دەوڵەتت لە دەست دەسێنێ | بەڵام ناوی چاک تا سەر دەمێنێ |
نییەتت چاک بێ، ئیش دەبەیتە سەر | درەخت «زڕ» نەبێ، هەر بۆت دێتە بەر |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 327
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|