Jump to content

لە کردەوەی خوا سەرم سووڕ ماوە

From Wikisource
لە کردەوەی خوا سەرم سووڕ ماوە (1950)
by پیرەمێرد
305682لە کردەوەی خوا سەرم سووڕ ماوە1950پیرەمێرد
لە کردەوەی خوا سەرم سووڕ ماوە مەخلووقی چۆنی خستە ئەم ناوە؟!
ماری داناوە زستان بتەزێ بە هاوینانیش گیاندار بگەزێ
دووپشکی هێنا کوێری بێ حەیا بێ قڕەوبڕە بە خەڵکەوە با
هەندێ باڵدار هەن وەک زەردەواڵە هیچ کەس نازانێ بۆچی عەوداڵە
یەکێکی تریان ژەنگەسوورەیە ژاری چزوەکەی ئاگری کوورەیە
هەنگ نەجیبە بۆ هەنگوین کەڵک ئەگرێ کە پێیشیەوەدای ئەو بۆ خۆی دەمرێ
گورگی سەرسەری، بە گەڕوگوڕە لە هەموو شوێنێ مێمڵی مەڕە
سەگ بۆ پشیلە، پشیلە بۆ مشک یەکتریان ناوێ وەک مار و دووپشک
ئەمانە هەمووی یەکە بە یەکە هەچی ئەڕوانی دوژمنی یەکە
هاڕووت و ماڕووت فریشتەی باڵان کەوتنە ناو ئێمە، ئێستەش لە چاڵان
وێنەی گورگ و مەڕ زۆردار و هەژار ئەو خوێن ئەمژێ و ئەم دەم بە هاوار
ئەوی بە کەڵک و بێوەیە، کەرە هەم بێ زوبانە، هەم بارەبەرە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 750


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).