Jump to content

لە یارانی سەلاحا بەختی بێچارەم بەجێ ماوە

From Wikisource
لە یارانی سەلاحا بەختی بێچارەم بەجێ ماوە (1956)
by عارف عورفی
308087لە یارانی سەلاحا بەختی بێچارەم بەجێ ماوە1956عارف عورفی
لە یارانی سەلاحا بەختی بێچارەم بەجێ ماوە لەقی نەگبەت لەسەر پۆپەی درەختی عومری پێچاوە
بەیازی ڕووم بە زەردی ئاخری عومرم تەبەددول بوو گوناهم ماری بێ ئامان لەسەر شان و مل ئاڵاوە
تەمای باغی ئەمەل بووم ئاخری ڕەحمەت بەزەحمەت بوو ئەبێ هەوڵی مەقامێ دەم تەمەننای ڕەحمەتم ماوە
مەقامی پایەیی قەدری بگاتە مەرتەبەی ئەعلا شەو و ڕۆژی بە ئەفواجی مەلایک دەوری گیراوە
نەزەرگاهی ئیلاهی خانەقاهی حەزرەتی پیرم زیارەتگاهی عامە هەر وەکوو کەعبە لە هەر لاوە
بە نووری حەزرەتی باری دەر و ژووری منەووەر بوو لەسەر سەفحەی دیواری سووڕەیی والتوبه نووسراوە
ئەمین بە قەبری پڕ نووری بەهەشتی حەزرەتی پیرم ئەمین حەزرەتی باری بە سەرما باڵی کێشاوە
جەبینی پڕ لە نووری بۆ ضياء يوم الجزا فەرزە زوو ئەم خێرخواهییە ڕۆژی ئەزەل لەو نووری خولقاوە
عەزیزم ئارەزووی عەفوی گوناهانت دەوێ زوو کە هەتا فرسەت لەدەس نەچووە هەتا شەمسی فەڵەک ماوە
گوناهبارا مەقامی عەفوە هەڵسە ڕای و تەدبیرێ هەتا عومرت لە دونیا پەنج و دوو ڕۆژێ بەقای ماوە
زیارەتگاهی عەفوی عامە بەو شەرتە ئەدەب شەرتە لەسەر سینە بەرەوڕوو بە لەسەر ئەژنۆ بەرەودواوە
بۆ ڕێگەوبانی عەفوت لازمە ڕۆحیشت بسپێری ئەگەر ڕۆحت لەناو جیسما لە حاڵی غیرەتا ماوە
دڵێکی پاک و خاوێن ئیلتیجا بەرنە ئەبەر پیرێ لە پیرانی قەدیمی باو و باپیری ئەسەر ماوە
بەسە هەڵسە وەرە ناو کایە نۆبەی تۆبەیە عورفی نییە باکم مەقامی حەزرەتی پیرم لەبەر چاوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).