Jump to content

لە یەک هەتا شەش ڕۆڵە بخوێنە

From Wikisource
لە یەک هەتا شەش ڕۆڵە بخوێنە (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308447لە یەک هەتا شەش ڕۆڵە بخوێنە1941موفتی پێنجوێنی
لە یەک هەتا شەش ڕۆڵە بخوێنە تۆوی زانستی لە دڵ بڕوێنە
لادە لە نەزان زانا بدوێنە لەناو هاوسەران هونەر بنوێنە
لەپاش خوێندنت شوو بکە بە لاوێ بەراوردکراو لەناو چەند پیاوێ
شەریکی عومر و ماڵ و ژیان بن هەردوو خەریکی پۆشاک و نان بن
ئەو لەم لاو لەو لا بۆت بێنێتە ماڵ تۆش دامەنیشە بێکار و بەتاڵ
یا مەکینەیەک بێنەرە بەرهەم بۆ جلدروونت لە زۆر و لە کەم
یا کڵاودروون یا سابوون کردن دەسبەتاڵ مەبە تا وەختی مردن
پاشەکەوتێ کەن وەختێ کە بووتان فریا ئەکەوێ ڕۆژی نەبووتان
کتێب گرەوەی دەسبڕی بێ دین ڕێی ژووری نەدەی لەبۆ تێڕوانین
ئەوانە کە دێو سەمەنۆک ئەکەن ماڵی تۆ بۆ چی بەتاڵان ببەن
بنێرن بۆ سەر قەڕاڵی فەرەنگ غەزنەکەی بێنن سەراپا بێ دەنگ
خۆی و منداڵی هەتاکوو ماوە تەواوی ناکەن هێندە لێشاوە
ڕۆڵە هەر پەنات پەنای خوا بێ غەیری ئەو هەمووی لات کا و با بێ
ئەو پیرەژنانەی کە فەرهاد ئەکوژن خەریکن خوێنی هەژار ئەمژن
وەکوو پێم وتی تەنها خوایە دەرد و دەرمانی هەمووی لەلایە
بێهۆشت نەکا تەزبیح و بەرماڵ سەد بار بلەرزێ ڕێی نەدەی بۆ ماڵ
پەنا هەر خوایە وازبێنە لە گشت بێ ئەو ئارەزووت ناکەوێتە مشت
تەزبیحی سەد و یەک دانە داوە بەرماڵ و پەردەی بنێ بەو لاوە
هەر خوایە تەنیا گیانمان لەبەرکا هەر خوایە گیانمان لە بەدەن دەرکا
ئیتر باقی تر فێڵ و جادووە ئاگات لە خۆت بێ هەتاکوو زووە
وەختێ ئەزانی کارت لێ ئەکا ڕەهەندی مێرد و منداڵت ئەکا
ئامۆژگارییەکەی من نەبەی لە بیر بە کاردێ کچم بۆ جوان و پیر


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).