ماتەمنامە (II)
Appearance
ئەم بیست و پێنجی ئەیارە کوردە ماتەمە | ڕۆژی موسیبەت و بەڵا و پەرێشانی و غەمە |
لەم ڕۆژە شێخی پاڵۆ و نەهری شەهید کران | لەو کاری تورکە مرۆ ئەمڕۆ سەرسەمە |
دوو وەقعە جەرگی هەموو موئمینی سووتان | یەک وەقعەیی حوسێنی شەهیدە... دووەم ئەمە |
دوقتۆر فوئاد و خالید و یووسف زیاء و شەریف | کوژرانیان هەلاکی نەوەی گەورەی ئادەمە |
ئەو سەروەرانە کە نووسیم لە هەڵبەستی شوهەدا | کوردستان لە ماتەمیان دووکەڵە و تەمە |
خوێنە دڵی کەسی نیشتمانی و گەلی | جەرگی کەبابە لە فرمێسکی، جێگەشی نەمە |
یاران وەرن توخودا کۆتەڵێ بکەین | لەو کۆتەڵی شوهەدا خۆکوژین کەمە |
یاران وەرن با بچینە پرسەیی کوردی سەروو | ڕەنگین بین ئێمەش ئەلەو شینە بەو خومە |
تا ڕۆژی دوا ژیانم ئەسیری دەڵێ | هەڵبەستی ماتەمی شوهەدا بێژی شەرتمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|