مامەی نێرگەلە کێش
Appearance
ڕۆژێ چوومە شارەزوور | سووڕامەوە خوار و ژوور |
ئەم لاو ئەولا وەک مناڵ | ڕێم کەوتە دێ یەک شەش ماڵ |
سیانیان خانو سیانیان زنج | هەندێ نزم و هەندێ قنج |
وردەوەبووم دەروێشێ | نێرگەلەیەک ئەکێشێ |
شڕ و شیتاڵ و چڵکن | ناو سینگی بۆز و کۆڵکن |
دان لە دەمیا نەماوە | پیر بووە و لێی قەوماوە |
چڵمی لووتی و ئاوی چاو | تێکەڵ ئەبن وەک لافاو |
تووکە سەری ئاڵۆزاو | جامانە کۆنی دڕاو |
دەرپێ چادر پینەی شاڵ | پینەی لێی بوو بوو بە خاڵ |
چاوانی پڕ لە ڕیپۆق | دەمی چەشنی دەمی بۆق |
چرچی ملی وەک دەوار | شۆڕۆ بووبوو سەرەو خوار |
پشتێن تاڵی گۆشی خاو | پێی پێخاوس بێ پێڵاو |
مژی ئەدا لە قلیان | ئەکۆکێ بۆی بێ وچان |
جار بە جار خۆی ئەدۆزی | ئەیخوران ڕیشی بۆزی |
وتم مەرحەبا خاڵۆ | چییە کەوتووی لەم پاڵۆ؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|