مانگی ڕۆژوو
Appearance
مانگی ڕۆژووە بە چلەی هاوین | ئاگری جەهەننەم پێی ئەبێ بە تین |
ئەوی بە ڕۆژوو ئەبوورێتەوە | دەرگای بەهەشتی بۆ ئەکرێتەوە |
لێوی ڕۆژوەوان کە بەڵغ ئەگرێ | پەردەی قاپی خوای بۆ لائەبرێ |
کە دەست و دەم و زمانت پاراست | ئەوسا ئەتوانی بڵێی ڕۆژوەو ڕاست |
خۆت برسی بیت و هەژارت تێر کرد | ئەوسا بزانە ئیمانت دەربرد |
ڕۆژوو پەیڕەوی ڕێی یەزدانییە | وەک نوێژ و ڕۆژوو ڕیای تیا نییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|