منداڵ کە شیری بێعار ئەمژێ
Appearance
منداڵ کە شیری بێعار ئەمژێ | پێشین زوبانی بە جنێو ئەپژێ |
ئەوی منداڵی ئەدا بە دایەن | تەربیەی نابێ ئەبێ بە خایەن |
چونکو تەبیعەت لە خۆیدا دزە | دایەن لە ڕاستی تەربیە کزە |
شیری گامێشت دابێ بە جوانوو | لەگەڵ گەییە ئاو تیا ئەگەوزێ زوو |
سەر بە وڵاخی ڕەسەن بسپێرە | لە پێشدا ڕەسەن پەسەند بوو لێرە |
ئێستا کێ ڕەسەن دێنێتە کایە | سەروو لە پێشەو بزمار بە گایە |
کفر ئەحمەد دووعای لە گا کرد بوو | قەزای گا لە کەر کەوت، ئەو مرد بوو |
«پاس» و «لۆری» و «تانغ» کەوتوونە ڕووی کار | هێشتا کەر و گا ئەکێشنە ژێر بار |
کوندە و مەشکەمان هێشتا لا ماوە | مەشکە بۆ دۆیە، کوندە بۆ ئاوە |
ئەیان گوت: شەیتان بە کوڕ پێکەنێ | «سن رشد»یە کە پێی تێ ئەنێ |
شەیتان بە کوڕان وەها پێکەنی | کە دایک و باوک کەوتنە شیوەنی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 945
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|