من وەکوو بێچووە چۆلەکەی خۆشی
Appearance
من وەکوو بێچووە چۆلەکەی خۆشی | هەموو بەیانی بۆ خۆم ئەخوێنم |
کە شەو تێ پەڕی دنیا ڕووناک بوو | دڵخۆشم بۆیە واز لە خەو دێنم |
*** | |
چاوت هەڵبڕە خوشکی نازەنین | زەردە و پرشنگی ڕۆژ پڕ دنیایە |
سەیری تیشکی ڕۆژ بکە چەند جوانە | دنیای داگیر کرد خۆشی ئێستایە |
*** | |
تەماشای دنیا بکە بەیانە | چاوت تێر نابێ ئەوەندە جوانە |
هەموو پارچەیەک لە شاخ و لە دەشت | بە دڵ مەسروورە و بە دەم خەندانە |
*** | |
گوڵ پێ ئەکەنێ بەرامبەر بولبول | لەناو باخانا بە دڵی بێ غەم |
شەماڵیش لقی دار دێنی و دەبا | لەسەر شاخ و دەشت، لەناو شیو و چەم |
*** | |
پێش ئەوەی بولبول هەستێ بخوێنێ | بەو دەنگە خۆشە بە بەزمی ڕەنگین |
تۆش هەستە لە خەو هەردووکمان ئەچین | لەگەڵیا ئەڵێین یاخود گوێ ئەگرین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|