من کە وا مەحروومی یارم پادشاهیم بۆ چییە
Appearance
من کە وا مەحروومی یارم پادشاهیم بۆ چییە | وا بە دەردی وی گرفتارم، ژیانم بۆ چییە |
نیعمەتی دونیا بە مایە کەی حیسابە بۆ دڵم | بێ مەتاعی چاوەکەی سوود و زیانم بۆ چییە؟ |
نامەوێ باخی وەنەوشە و سونبول و ڕەیحان و گوڵ | خونچەیی لێوی نەبێ باخی گوڵانم بۆ چییە؟ |
نامەوێ ئەسڵا ژیانی خۆم بەبێ دوو لێوی یار | ئاوی حەیوانم نەبێ ڕوحی ڕەوانم بۆ چییە |
خاکی بەر دەرگانەکەی سەد باغی فیردەوسە لە لام | ئاستانەی ویم نەبێ قەسری جینانم بۆ چییە؟ |
گەر غولامیم پێ کەڕەم کا پادشاهیم کەی دەوێ؟ | جێم لەبەر دەرگانە بێ، ڕوتبە و نیشانم بۆ چییە؟ |
چم لە جێی عیسایی مەریەم سافییا بێ وەسڵی یار | ڕوتبەیی ئەعلامەقام و لامەکانم بۆ چییە؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|