موفتی مەبە عاجز لە کەسێک پێت دەڵێ بابی
Appearance
موفتی مەبە عاجز لە کەسێک پێت ئەڵێ: بابی | چونکە کەرە خۆی و نەوە و دایک و بابی |
زاهید کە بە خوێنی جگەری خەڵقە ژیانی | من کافر و بێ دینم و ئەو قوتبە جەنابی |
بەرماڵی ڕیا سۆفی لە شان و ملی لابا | زۆر چاترە هێشتا عەرەق و نۆشی شەرابی |
خۆ گەر لە مەلیک بێ نەتەوە و نان و بەراتی | حاشا لە هەموو نیعمەت و خۆرشت و بەراتی |
پارەی بڕژێ هەروەکوو لافاوی بەهاری | نێزیکی نەبی لادە لە ئیش و لە کاری |
لێی لادە بەجارێ نەتەوەیی مەجلیس و شەوقی | عیشوەترە بۆ نەزم و هەوای چەنگ و ڕەبابی |
تا پێت ئەکرێ دوور بە لە دووکان و لە ماڵی | با بێ غەم و مەینەت لە شەڕ و فیتنە ڕەها بی |
سەد دەفعە قەڵای خەیبەری بۆ بگری و بمری | مەهتووکی لەبەر چاوی ئەگەر نوتفەیی شا بی |
گەر خۆت بە هیلاکا بەری بۆ خزمەتی دایم | ئاسوودە بە تۆ هاودەم و هاوسوحبەتی نابی |
ئەولادی وەتەن گوێ مەدە بۆ فکری خەرافات | هەوڵێکی ژیانت بدە تا گەنج و شەبابی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|