موودەتێکە ئارەزووی ویسالی جانان ئەکەم
Appearance
موودەتێکە ئارەزووی ویسالی جانان ئەکەم | بۆ نیگاهی ماڵ و سەر گیانی خۆم قوربان ئەکەم |
شەو بە یادی چاوی مەستی دەبمە ساقی مەیکەدە | ڕۆژ بە فیکری باخی سینەی شەریعەت پەنهان ئەکەم |
ناری فیراقی بە چەشنێ تین و تاوی سەندووە | بۆیە ئێستە چاوەڕوانی بارانی ئیحسان ئەکەم |
ئەو پەری چیهرە لە ڕوو دەرگای لوتفی پێوە دا | نەیبوو ڕەحمێ بۆیە ناچار پەیڕەوی دێوان ئەکەم |
من لەبەر بێ مروەتیی ئەو غازالەی دەشتی ناز | کەڵکی ناو جەمعم نەماوە ڕوو لە کۆهستان ئەکەم |
بێ شکم فیتنەی ڕەقیبە یار دڵی کرمێ بووە | ئەو سەگی گوێچکە بڕاوە حەواڵەی یەزدان ئەکەم |
شیعری ناتیق کەی دەگاتە حەددێ وەسفی یار بکا | خامە دانێ چی بنوسم موحەقەق تاوان ئەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|