میرانی جاف
Appearance
میری میرانت بنووسم یاخۆ میری میرە جاف | خاوەنی گورز و ڕم و هەم خاوەنی تێغ و تەناف |
هێندە ئامادەن عەزیزم بۆ قڕانی ئەجنەبی | گەنجەکان قەت بەو میسالە ناچنە جێگەی زوفاف |
دیوەخان و مەسنەدی عالی لە وانۆ کەوتە ناو | چەندە خۆشە سەف دەبەستن ڕۆژی هەیهات و مەساف |
کێ کوڕی کێ بوون براکەم، پشت بە پشت تا ئیستەکە | بەم بەیاناتە عەزیزم تۆش بفەرموو ئیعتیراف |
هەر بە خۆیان خۆش ئەکەوت دەسڕۆیین و چاکە و سیلاح | کێ بوو جەرگی بەرگە بگرێ هەر لە ئێرە تا بە قاف |
ئینقیرازی ئالی عوسمان، ئالی عوسمان بوو یەقین | یەک بە حەپسی بێ خەیانەت، یەک بە قەتڵی بێ خیلاف |
قانعا داخی گرانم کاتێ بێدەس مانەوە | بوون بە کۆمەک حاجیان و بوونە ئەهلی ئیعتیکاف |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|