میهر بە هەژار
Appearance
سەردەسە ژێر دەسەی هەژار و فەقیر | مەی فرۆشە بە بزن و گیسک و چتیر |
ڕەعیەتی سەر کز و فەقیر و هەژار | مەیخەوە حەپسخانە و زنجیر |
تۆ خودا دەستی، قودرەتی پێدای | مەیشکێنە سەری فەلا بە گزیر |
نە تەڕی کە بە ئاوی فەحش و جوێن | نە بسووتێ بە ئاگری تەزویر |
وەکوو تۆ حاکمی بە مل ئەو و ئەم | حاکمی قویشە پادشاهی قەدیر |
بێ مروەت مەبە لە حاسی شوان | تێک ئەدا قەهری حەق و سەرا و سەریر |
ئەی گەدا تۆش خەفەت مەخۆ بە نەبوون | چوون خراپتر لە فەقرە ناری سەعیر |
شوکری حەق کە نەوا لە ئەو دنیاش | بی بە ئاو سەر کەم گەدا و فەقیر |
تۆ برای چاک بە شێعرەکەی قانع | وا بزانە نەسیحەتە و تەگبیر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|