مەبەرە حەڵقەی دوای کاری دیوان
Appearance
مەبەرە حەڵقەی دوای کاری دیوان | دێوانەیییە و پەیڕەوی دێوان |
با کەس داریش بی و کاکیش لە تەکا | کە کەوتیە تکا، ئابڕووت تکا |
نوێژ لە پشت مەلا و پڵاو لای شێخان | کە شەڕ کەوتە ناو بچۆرە سەر شاخان |
دەستی دۆست ماچ کە و لە زێڕی بگرە | دەستی دوژمنیش ماری پێ بگرە |
دز و درۆزن بەدن ئەم دوانە | سەگ لە سەگ بەردە و لە دوور بڕوانە |
ئەوەی بە ڕاست و درۆ سوێند ئەخوا | پێی باوەڕ مەکە با بشڵێ بە خوا |
ئاگاداری ماڵ بە خوا مەسپێرە | ئەو دەربەست نییە بەرچاوی تێرە |
ئەم نەسیحەتە بگرە گوێ بەستە | ئەڵێن خەربەستە خاوەندی ڕەستە |
پیاوی هونەرمەند کەساسە لێرە | بە دوو زگ برسی و بە زگێ تێرە |
لە باران ڕای کرد بۆ ژێر حەسارێ | کەچی بەسەریا ڕووخایە خوارێ |
ئامۆشۆی هەندێ بە سەرزارییە | مۆخ و ئیسقانی پڕ مردارییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 812
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|