Jump to content

مەتلەعی سوبحی سەعادەت مەزهەری علم الیقین

From Wikisource
مەتلەعی سوبحی سەعادەت مەزهەری علم الیقین (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310555مەتلەعی سوبحی سەعادەت مەزهەری علم الیقین1918تاھیر بەگی جاف
مەتلەعی سوبحی سەعادەت مەزهەری «عِلمُ اليَقين» ئەی سپەهسالاری فەوجی ئەنبیاء و مورسەلین
بۆ نەوازش، زاتی حەق هەم حوججەت و هەم دەنگی تۆ شاهیدی تەعزیمی تۆ بوو یاوەری روحُ الأمين
موشکی تۆزی دامەنت، عەتری دەماغی ئەتقیا یەعنی بۆ تەئسیری بینش، عینی سورمەی خاکبین
ڕوو لە کێ کەم غەیری تۆ ئەی شافیعی زومڕەی ئەسیم من گونەهبار و خەجاڵەت، تۆ شَفيعُ المُذنِبين
خۆم لە قوڕ بگرم بە جارێ هەر لە پێ تا تەوقی سەر بەڵکوو لوتفی شاهی لەولاک بێ نەجاتم دا لە شین
موستەحەققی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم واجبی ڕەحمم بەسە یا رَحمتً لِلعالَمين
ڕووت و قووتی مەحشەر و بێ سایە و ئاوارە خۆم مەزرەعەی عەفووی خودا نابێ ببێ، بێ خۆشە چین
حەسرەتا مەحروومی شەهد و زیارەتی شوبباکی تۆم بۆ نەڕێژم ئەشکی ئاڵ و ئاوی گەرم و ئاتەشین
ئەی حەبیبی خالیقی عالەم تەرەححوم تا زووە ئەو سەگی ئەسحابی کەهف و من سەگێکی تابیعین
ڕوو لە قاپی موستەفا کە بێژە يا خَيرُ البَشَر نیمە تۆشەی ڕێگە، جوز ئیخلاسی ئالی تاهیرین


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.